كاندیدكردنی رێباز بێركۆتی بۆ وەزیری پێشمەرگە بەشێك لە كادیرانی یەكێتی نیگەران دەكات


كاندیدی رێباز بێركۆتی، كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وەزیری پێشمەرگە، بەشێك لە كادیر و بەرپرسە سەربازییەكانی یەكێتی نیگەران كردووە و پێیانوایە بۆ ئەو پۆستە كەسانی دیكەی سەربازی باشتر هەبوون.

ئەم هەفتەیە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا بە كاندیدكردنی هەریەك لە رێباز بێركۆتی، بۆ وەزیری پێشمەرگە، سەركەوت حەسەن، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، ئەحمەد عەسكەری، بۆ وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان بەغدا، بەڵام كاندیدكردنی بێركۆتی نیگەرانی بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، نیگەرانییەكان لەوەوە دروستبوون كە ئێستا بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پێشمەرگەی دێرینە، ئەو پۆستەش كە وەریدەگرێت پۆستێكی سەربازی هەستیارە و دەبوایە شارەزایەكی تەواوی بوارە سەربازییەكان بێت، بەو پێیەی پەیوەندی راستەوخۆ هێزی هاوپەیمانان هەیە، بەڵام كاندیكردنی زیاتر پەیوەندی بە ناوچەگەڕێتی یەكێتییە بەهۆی ئەوەی خەڵكی شاری هەولێر و لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵەوە نزیكە.



AM:11:13:28/12/2022