دانیێل ئۆرساتۆی ناوبژیوانی ئیتاڵی خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی مۆندیالی 2022ی قەتەری بەدەستهێنا.
لە کاتێکدا ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمۆن مارچینیاک لە پلەی دووەمدا هات، کە ناوبژیوانی یاری کۆتایی نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسای کرد.
ئۆرساتۆ لە مۆندیالی 2022ی قەتەر سێ یاری پێشەنگی گرت، کە بریتین لە قەتەر و ئیکوادۆر (یاریی یەکەم)، ئەرجەنتین و مەکسیک لە قۆناغی کۆمەڵەکان، هەروەها ئەرجەنتین و کرواتیا لە قۆناغی پێش کۆتایی.
شایەنی باسە ئۆرساتۆ دووەم ناوبژیوانی ئیتاڵییە کە خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی مۆندیال بەدەستبهێنێت، دوای نیکۆلا ڕیزۆلی لە مۆندیالی 2014.