چەند وێنەیەکی هەیفا وەهبی بە جلی سورەوە بڵاودەکرێتەوە


ئەستێری گۆرانی و نواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام هێشتا بە شۆخی و جوانی ماوەتەوە، لە نوێترین دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی بە جلی سورەوە دەردەکەوێت.

هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بەجلی سورەوە بڵاوکردۆتەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.




PM:08:57:28/12/2022