بانکی ناوەندی لە سبەی پێنج شەممەوە بەم هەنگاوانە نرخی دۆلار دادەبەزێنیت



بانکی رافیدەین بڕیاری داوە لەرێگای چەند هەنگاوێکەوە سبەی پێنج شەممەوە نرخی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزێنێت.  
 
ئەمڕۆ ٢٨ ی کانوونی یەکەم بانکی رافیدەین ناوەن لە راگەیاندنێکدا  دەست بە جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێک  دەکات بە ئەندازەی گەڕانەوەی نرخی دۆلار ئەریکی بۆ ١٤٥ هەزارو ٥٠٠ دینار، پێشتر لە ٢٢ ی کانوونی یەکەم ئەو بانکە رایگەیاند کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ٥٠٠  دینار دەفرۆشێت بە گەشتیاران، بەوەش 10 دیناری تر لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێنێت.
 
ئەم هەنگاوە ئەو هاوڵاتییانەی عێراق دەگرێتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن بەمەبەستی گەشتیاری، چارەسەری تەندروستی، خوێندن، حەج و عومرە و بڕەکەی دەگاتە ١٠ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک.
 
بڕیارەکەی بانکی رافیدەین لەدوای ئەوە دێت کە ماوەی سێ هەفتەیە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەردەوام لە دابەزین بووەو نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار.



PM:11:16:28/12/2022