بانکی رافیدەین دەیەوێت لە پشوودا نرخی دۆلار بشکێنێت


بانکی رافیدەین لە هەوڵدایە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار و بۆ ئەمەش بڕیاریداوە لە رۆژانی پشوودا بەردەوامبن لە فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێکدا، بانكی رافیده‌ین  بڵاوکردەوە " بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بانكه‌كه‌یان له‌ رۆژانی پشوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لقەکانی بانكه‌كەیان لە رۆژانی پشووی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌رگایان كراوه‌ ده‌بێت بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌ هاوڵاتییانی عێراقی.

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە " هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌توانێت بڕی ١٠ هه‌زار دۆلار به‌ نرخی فەرمی بانكی فیدراڵی بكڕێت".




PM:11:33:30/12/2022