دادگای ئەمەریكا فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی نەوتەكەی كوردستانی هەڵوەشاندەوە

دادگای ئەمریكا، فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستانی هەڵوەشانەوە كە لەسەر پشتیی كەشتیەك لە كەناراوەكانی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا لەنگەریی گرتووە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە كاروانێكی نەوتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشتی كەشتی بارهەڵگر ( یونایتد كالاڤریڤتا) لەكەناراوەكانی ویلایەتی تەكساس لەنگەری گرتووە كەنزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دادگای ئەمریكا بڕیاریدا بەهەڵوەشانەوەی ئەو فەرمانەی بەهۆیەوە رێنەدرا بە فرۆشتن و بەتاڵكردنی نەوتی هەرێم لە ویلایەتی تەكساس.

پێشتر بەهۆی هەناردەی نەوتی هەرێم و چەند مەسەلەیەكی دیكە، گرژیی و ئاڵۆزیی كەوتەنێو پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هێشتا هەوڵەكان لە پێناو ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوولا بەردەوامیان هەیە.



AM:09:29:26/08/2014