"تیرۆریستێكی داواكراو دەستگیركرا"


ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت "تیرۆریستێكی  داواكراو هەڵهاتوو لەدادگا دوای دووجار هەڵهاتنی لەدەست هێزە عیراقیەكان دەستگیركرا".

ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاوڵاتییەكی مەسیحی بە ناوی (رەمسیس بگرس) دانیشتووی بەغدا، تیرۆریست (عومەر وحید خەزرەجی ) لەلایەن هێزە عیراقییەكان دەستگیركرا و  لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار  خۆی دەگەیەنێتە سنووری سلێمانی".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایش لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم كەیسە كراو زانیاری دروست لەسەر داواكراو دەستكەوت".

هەروەها دەڵێت "دوای رەزامەندی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ، دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ، لەئۆپراسیۆنێكدا شەوی ٣٠ ی ١٢ ی ٢٠٢٢  بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، تیرۆریستی هەڵهاتوو  لە یاسا  پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەكانمان و هەوڵدان بۆ هەڵهاتن ، توانرا دەستگیربكرێت و رووبەڕوو دادگا بكرێتەوە".




PM:07:35:01/01/2023