حاكم رزگار ئەمین: دادوەری وامان هەیە شایەنی ئەوە نییە كارگوزاری دادگاش بێت


حاكم رزگار ئەمین، دادوەری ناسراوی كورد رایدەگەیەنێت، لەناو دادگاكاندا دادوەری زۆر هەیە و بەشێكیان دادپەروەر نین و دەڵێت "دادوەری وامان هەیە شایەنی ئەوە نییە كارگوزاری دادگاش بێت".

حاكم رزگار ئەمین، دادوەر و ئەندامی پێشووی پێداچوونەوەی دادگای هەرێم لە بەرنامەی (تاوتوێ)ی ئێن ئاڕ تیدا رایگریاندوە "لەناو دادگاكاندا دادوەری زۆرمان هەیە و لەناو دادوەرەكاندا دادوەرمان هەیە دادپەروەر نییە، بەڵام بەشێكیشیان هەیە كە دادپەروەرن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دادوەری واشمان هەیە شایەنی ئەوە نییە كارگوزاری دادگاش بێت و هیچ كارێكی ئەو شوێنەی پێ بسپێردرێت، چونكە لەو شوێنەی خۆی و لەر پرەنسیپانەی بۆی دانراوە لایداوە و جێبەجێی ناكات."

حاكم رزگار وتوشیەتی "هەندێك بڕیاری دادپەروەر كە دەرناكرێ بەشێكی كاریگەری دیكەی بەسەرەوەیە و پەیوەندی بە دادوەر و دادگاوە كەمترە و دەزگای دیكە كاردەكات لە دادگاكاندا، كە لە پێشدا پۆلیس و ئاسایش چەند بەڵگەیەك كۆدەكەنەوە."




PM:10:19:01/01/2023