سەبارەت بە داخستنی مەرزی باشماخ روونكردنەوە دەدرێت


مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داناخرێت و ٢٤ كاتژمێر كراوەیە، بۆ هاتووچۆی ئوتومبیلی تایبەتیش بۆ ئێران مەرجێك دانراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا رایەیاندووە، مەرزی باشماخ داناخرێت و كراوە دەبێت بەڕووی ھاوڵاتیان و گەشتیاران و جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە و (٢٤) كاتژمێر كراوەیە. 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو گەشتیارانەی بەئۆتۆمبیلی خۆیانەوە لەجۆری (لاندكرۆزر، ڕانج ڕۆڤەر، مارسیدس، تویوتا ھایلۆكس) گەشت دەكەن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ئەوەی كارە یاسیەكانی گومرگ و دەفتەر گومرگی تەواو دەكەن پێویستە (بەڵێن نامەی دادگا و كارتی نیشتمانی و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلی) بەناوی خۆیەوەپێ بێت كە لە دیوی ئێران داوای لێدەكرێت و بەبێ ئەو بەڵگەنامانە ڕێگەی پێ نادرێت گەشتەكەی ئەنجام بدات.



PM:10:56:01/01/2023