رۆناڵدۆ لە کۆنگرەی ناساندی ئاشکرای کرد بۆچی پەیوەندی بە یانەی نەسر کردووە


کەمێک پێش ئێستا رۆناڵدۆ لە یانەی نەسری سعودیە ناسێنراو ئەویش باسی لە،گرنگی پەیوەندیکردنی بەم یانەیەوە کرد.

  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،سەرەتا وتی:" هەستەکەم جوانە، زۆر شانازی دەکەم کە لە ژیانی تۆپی پێمدا ئەم بڕیارەم داوە، یانەی ئەلنەسر ئەم دەرفەتەی پێبەخشیم، بۆ ئەوەی بچمە ناو ئەزموونێکی نوێ و دەرفەتێک بۆ نەوەکانی ئێستا پێکبهێنم".

وتیشی: لە ئەوروپا ئەرکەکەم تەواو کرد و هەموو نازناوەکانم بەدەست هێنا، کاتی ئەوە هاتووە بە ئەزموونێک لە کیشوەری ئاسیادا تێپەڕ بم، وە سوپاسی ئەلنسر دەکەم کە ئەم دەرفەتەی پێبەخشیم، ئۆفەرم لە پورتوگال و ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ هاتبوو، بەڵام من هەڵمبژارد بەشداری ڕیزەکانی نەسر بکەم و بێمە شانشینی یەکگرتوو،سعودیە".

 لە،کۆتایدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی:"  گرنگ نییە خەڵک چی دەڵێن سەبارەت بە هەنگاونانم بۆ نەسر.. دڵخۆشم، دڵخۆشم بەو پێشوازییە گەورەیەی کە لەلایەن گەلی سعودیەوە لێم کرا".


PM:07:38:03/01/2023