"لە چاكسازییەكانی كوردستاندا 5 هەزار و 56 سزادراو و ڕاگیڕاو هەن"


بەرپرسێكی چاكسازی كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،  ئەمڕۆ لەناو چاكسازییەكانی كوردستان پێنج هەزار و 56 سزادراو و ڕاگیڕاو هەن بەوانەشەوە كە سزای لەسێدارەدرانیان هەیە. 

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا كۆی سزادراون لەلایەن دادگاكانەوە حەوت هەزار و 821 كەس و ئازادكراوان حەوت هەزار و 571 كەسن و هەزار و 192 ئازادكردنی بە مەرجیش هەبووە، بۆ كارمەندانی چاكسازی 36 خول بۆ 311 كەس و 44 خول بۆ سزادراوان كراوەتەوە كە هەزار و 651 زیندانی سوودیان لێ وەرگرتووە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سێ جار لێبوردنی گشتی دەرچووە، نزیكەی حەوت هەزار كەس لێی سوودمەند بوون، لەنێویاندا نزیكەی 150 كەس بەهۆی تاوانی دووبارە گەڕاونەتەوە چاكسازییەكان، ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدان لێبووردنێكی دیكە دەربچێت و ئەم ماوەیەش زۆرترین كۆبوونەوە لەو بارەیەوە دەكرێت.






AM:11:49:04/01/2023