مباپێ و حەکیمی توڕەیی ڕۆژنامەوانی بەڕازیل لەسەر نەیمار بەرز دەکەنەوە


کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، دوو یاریزانی پاریس سانجێرمان، هاندەرانی بەڕازیلییان توڕە کرد لە هاوکارەکەیان لە پایتەختی فەرەنسا، ئەمەش بەهۆی ئەوەت نەیمار دا سیلڤا، کە نەیتوانی بەشداری لە پرسەی ئەفسانەی کۆچکردوو پێلێ بکات.


 ڕۆژنامەکانی بەڕازیلی ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەبوو نەیمار هەموو هەوڵێکی خۆی بکردایە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی "گەوهەرەکە پێلێ"، کە لە کاتێکی دواتردا بە خاک دەسپێردرێت، بەتایبەتی کە ئیدارەی پاریس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی مۆڵەت بە مباپێ و حەکیمی بۆ ئەوەی بچێتە ئەوێ ئەمریکا بۆ بینینی یارییەکەی بروکلینی نێتس بەرامبەر سانت ئەنتۆنیۆ سپێرز لە خولی ئەمریکی.


 پێگەی هەڵگری ژمارە 10 لە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ئێستادا ناڕەزایی ڕۆژنامەوانی بەڕازیلی وروژاند، ئەوەش بە ڕوونی ئەوەی دەرخست کە ئەو یاریزانە پاڵپشتییەکی زۆری لەلایەن پێلێوە هەیە، کە بە میراتگری خۆی دەزانێت، ئەو دەیەوێت بێتە پێشەوە، دەیتوانی بیکات فشار لە سەر ئیدارەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی بێت”.


 ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند جارێک فشاری خستۆتە سەر ئیدارەی یانەکە بۆ ئەوەی بچنە ئاهەنگەکان، بۆیە بۆچی داوایان لێ نەکرێت ڕێگەی پێبدەن ماڵئاوایی لە پێلێ بکات، پێموایە نەیمار وەک یاریزانێکی بەڕازیلی ناچاربوو بێت و تابوتەکەی پێلێ ببینێت ماڵئاوایی لێ بکە. ئەوە بۆ تۆپی پێی بەڕازیل گرنگ بوو." .


 ڕۆژنامەی "لیکیپ"ی فەرەنسی بڵاویکردبووەوە، شەوی ڕابردوو نەیمار گەشتێکی بۆ سانتۆس کردووە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن لە پێلێ، دواتر دوای چەند کاتژمێرێک ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕوونیکردەوە، یاریزانەکە بڕیاری مانەوەی لە پاریس داوە و بە ناردنی باوکی ڕازی بووە بۆ ئەوەی دوا چاوێک لە پێلێ بکات و بەناوی کوڕەکەیەوە بەشداری لە پرسەکەدا بکات.


  ڕۆژنامەی فەڕەنسی "فوت مێرکاتۆ” لە زاری باوکی نەیمارەوە لە ماڵئاوایی لە پێلێ کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم کۆچی دوایی کرد، وتی "ئەمە ساتێکی دڵتەزێنە بۆ خێزانەکە و بۆ هەموومان، ئەو ئیلهامبەخش بوو بۆ زۆر کەس، و هەمیشە کەسێکە... ئاماژەیە بۆ ئەو، بۆیە کوڕەکەم داوای لێکردم لە شوێنی ئەو لێرە بم”.


PM:12:34:04/01/2023