لە عێراق بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ترامپ دەرچوو


لە ساڵیدای کوژرانی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس، دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکرد.

فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە رێورەسمی ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس لە بەغداد رایگەیاند" دەسەڵاتی دادوەری عێراق ئەو کەسانە دادگای دەکات کە سەروەری خاکی عێراق پێشێلدەکەن، بۆیە بەپێی ئەو بەڵگانەی کە ھەن و ھەروەھا بەھۆی ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دانیناوە بەو کاری کە کردوویەتی، دادگای باڵای عێراق بریاری دەستگیرکردنی بۆ ترامپ دەرکردووە. "

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، فەرمانی بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە کە بەڵگەی زیاتر کۆبکەنەوە لەسەر دۆسیەی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس بۆ ئەوەی بتوانن بیسەلمێنن کە ئەو کارە بەبێی ھیچ بنەمایەکی یاسایی ئەنجامدراوە.
 ئەوە  لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا لەسەرتاسەری عێراق بە شارەکانی کوردستانیشەوە مەراسیم بۆ کوژرانی ئەو دوو فەرماندە ئەمنی و سەربازییەی عێراق وئێران دەگێردرێت و، لە بەغداش هەوڵ درا خۆپیشاندانیئ ،ملیۆنی سازبکرێت، لە نزیک سەفارەتی ئەمەریکا، بەڵام سودانی رتیکردەوەو چوارچێوەی هەماهەنگیش زۆر لەسەر سازدانی سور نەبوو.  



PM:03:54:05/01/2023