وادەی كۆتایهاتنی شەپۆلی باران و بەفر راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلەكانی باران و بەفر لە تەواوی وڵاتدا تاكو هەفتەی داهاتوو بەدەوام دەبن و سبەینێش لە هەرێم بارانێكی كەم دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  شەپۆلەكانی باران و بەفر لە تەواوی وڵاتدا تاوەكو هەفتەی داهاتوو بەدەوام دەبن، بەڵام سبەینێ ئاسمانی هەرێم لە كاتەكانی بەیانیدا نمەباران دەبارێت و لە دوانیوەڕۆدا بارانبارینەكە كەم دەبێتەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی شەممەش كەش و هەوای بەشیكی هەرێم باراناوی دەبێت لەگەڵ تەم لە كاتەكانی بەیانیاندا و دواتر لە كاتەكانی دوانیوەڕۆدا كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە و لە بەشێكی دیكەی هەرێمیشدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك ئەمڕۆ دەمێنێننەوە.



PM:09:32:05/01/2023