ژمارەی به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ عێراق ڕوو لە هه‌ڵكشانە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت" له‌ ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٨ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بووه‌، کە به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ ١٣% زیادی كردووه‌". 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ساڵی (٢٠٢٢)دا ٤٨ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق هەبووە، بەڵام لە ساڵی (٢٠٢١) ژمارەی بەكارهێنەران (٢٥) ملیۆن کەس بووە". 

ڕوونیشیکردەوە، ئاستى ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كان لە ساڵى رابردوودا بەرێژەی (١٣.٤%) زیادیكردووە. 

هەروەها به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی عێراق بێت، زیاتر لە ١٨ ملیۆن كه‌س فه‌یسبوك و ١٤ ملیۆن كه‌س سناپچات و ١٦ ملیۆن كه‌س تێلێگرام و ١٥ ملیۆن كه‌س ئینستاگرام و یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسیش تویتەری بەکارهێناوە.


AM:09:13:06/01/2023