هەڵوێستی هازارد سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خولی تورکیا

 ئەمڕۆ هەینی، هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا هەڵوێستی ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیکییان ئاشکرا کرد سەبارەت بە جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئۆفەرێکی پێگەیشت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فیناربخچەوە بۆ خولی تورکیا بڕوات.


 ئیدین هازارد لە ساڵی 2019 لە یانەی چێڵسییەوە بە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد، بەڵام بەهۆی پێکانەوە و توانای جەستەیی نەیتوانی شوێنی سەرەکی لە پێکهاتەی یانەکەدا تەرخان بکات.


 ئیدن هازارد تا ساڵی 2024 گرێبەستەکەی هەیە، بەڵام "سپۆرت”ی ئیسپانی دووپاتیکردەوە کە یاریزانە بەلجیکییەکە دەستبەرداری ئەو پارەیە نابێت کە بەم شێوەیە وەریدەگرێت، سەرەڕای ئەوەش، یاریزانە بەلجیکییەکە ئۆفەرێکی لەسەر مێزەکە هەیە بۆ ئەوەی بە خواستن بڕوات.


 ڕیال مەدرید بڕیاریدا دەرگا بە فراوانی بۆ ڕۆیشتنی یاریزانەکە بکاتەوە، بەڵام گومانیان هەیە هێرشبەرەکە هێشتا تەماحی یاریکردن و بەدەستهێنانی خولەکی زیادە لە یارییەکانی داهاتوودا هەبێت.


PM:01:47:06/01/2023