رێژەی هەژاری عێراق بەرز دەبێتەوە


وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایدەگەیەنێت، لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2022، رێژەی هەژاریی لە عێراق 3% بەرزبۆتەوە.

عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، ڕێژەی هەژاری لە عێراق لە ساڵی ربردوود گەیشتە 25%ی كۆی دانیشتوان، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵانی 2019 و 2022 زیادی كردوە لەكاتێكدا لەو دوو ساڵەدا رێژەی هەژاری 20% زیاتر نەبوو. 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "بەرزبونەوەی ڕێژەی هەژاری بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، لەوانە كاردانەوەكانی پەتای كۆرۆنا لە ماوەی ساڵانی 2020 و 2021 و وەستانی چالاكییە ئابورییەكان، ئەمە جگە لە قەیرانی ئابوری لە ئەنجامی دابەزاندنی نرخی نەوت و وەستانی پڕۆژەكان هاتە ئاراوە".

هنداوی روونیكردۆتەوە، لەئێستادا لە ڕێكخراوی ئاماری ناوەندی وەزارەت  ئامادەكاری كراوە بۆ دەستپێكردنی ڕاپرسیەكی ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆ خێزانەكان، ئەم ڕاپرسییە ئەنجام و نیشاندەری نوێ لەسەر هێڵی هەژاری و بێكاری دەخاتەڕو، بەو پێیەی ئەم ئەنجامانە لە كاتی سیاسەتەكانی وەزارەتدا پەسەند دەكرێن.



PM:07:21:07/01/2023