پاریس سانجێرمان مردنی مبامی راگەیاند


یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، مۆدێست مبامی یاریزانی پێشووی کامێرونی، دوای ئەوەی لە تەمەنی "40" ساڵیدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەستدا.

 مبامی بۆ چەندین یانەی فەرەنسی یاری کردووە، لەوانە پاریس سانجێرمان و ئۆڵۆمپیک مارسیلیا.

ئەم یاریزانە لە ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٦ لەگەڵ پاریس سانجێرمان نازناوی جامی فەرەنسای بەدەستهێناوە.

 مبامی لە 37 یاریدا لەگەڵ کامیرۆن سێ گۆڵی تۆمارکرد، هەروەها بەشێک بوو لەو تیپەی کە لە ئۆڵۆمپیادی سیدنی ساڵی ٢٠٠٠ زێڕی بەدەستهێنا.

 مبامی لە ئیسپانیا و چین و سعودیە یاریی کردووە پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ واز لە یاریکردن بهێنێت دوای ماوەیەکی کورت لەگەڵ یانەی لۆهاڤری فەرەنسی.

 پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مۆدێست مبامی لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، پاریس سان جێرمان سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و هاندەرانی دەکات.


AM:11:56:08/01/2023