کەمێک پێش ئێستا تەندروستی هەرێم له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بڕیارێکی دەرکرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هەرێم ڕایگەیاندووە" ڕێکاری نوێ لە هەرێمی کوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19 لە وڵاتی چین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.