سودانی سەردانی فەرەنسا دەكات


بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی فەرەنسا بكات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، د.فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ئیریك شۆڤالییە باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، كۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكانی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ فەرەنسا كرا كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونیكردۆتەوە، پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا و هاوكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان بەغدا و پاریس، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی فەرەنسا لە پاریس بوو.

بڕیارە سودانی لە پاریس كێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان پاریس و بەغدا، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و كاریگەری بەسەر‌ ناوچەكە، لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن و بەرپرسانی فەرەنسا تاوتوێ بكات.



PM:07:17:08/01/2023