داواکاری گشتی رووماڵی تاوانی قەدەکرد


داواکاری گشتی هەرێم رووماڵی تاوان و کەسوکاری قوربانییەکانی لە میدیاکان قەدەغە کرد.

لە راگەیاندنێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " 
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە:"لە سۆنگەی پاراستنی سیستەمی گشتی و رەچاو کردنی بەرژەوەندی گشتی و بەوپێیەی کە داواکاری گشتی سەرپەرشتی لێکۆلینەوە و رێکارەکانی لە تاوانەکان دەکات ، لە پێناو پاراستنی بەلگەکان لەرێرەوی لێکۆلینەوە تێبینی کراوە لە کاتی رومال کردنی هەوال و زانیاری سەبارەت بەهەر رووداوێک و تاوانێک بەتایبەتی تاوانی کوشتن لە لایەن بەشێک لە کەنالەکانی راگەیاندن لەو کاتەی کە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقالی کۆکردنەوەی زانیاری و لە لێکۆلینەوەدان تیایاندا کەچی بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنمایەکانی بەرکار لە هەرێمی کوردستان زانیاری بێ بنەما و ناراست بلاو دەکەنەوە و لێکدانەوەی پێشوەختە و نادروست بۆ رووداوەکان دەکەن".

راگەیاندنەکەی داواکاری گشتی دەشڵێت" وێرای چاوپێکەوتن لەگەل کەس و کاری تاوانلێکراو کە ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی ( ٢٣٦ ) برگە ( ١ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( ١١١ ) سالی ( ١٩٦٩ ) هەموارکراو بەرکار لە هەرێم وێرای کاری نەرێنی بۆ ئاراستەکردنی رای گشتی نەمانی متمانە و بروای خەلک بە دادگا و دامودەزگای حکومەتی هەرێم و کاریگەریش دەکاتە سەر دابونەریتی کۆمەلگا … بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم کەنالەکەکانی راگەیاندن و میدیا و مالپەرە ئەلکترۆنیەکان بکەینەوە کەوا رومالکردنی هەر جۆرە رووداوێکی تاوانکاری کە لەژێر لێکۆلینەوە دایە پێچەوانەی دەقی ماددەی ئاماژەپێکراوی سەرەوەیە .. هەر حالەتێک بچێتە خانەی پێشێل کردنی یاسا و رێساکان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر".



PM:08:52:09/01/2023