مالکی دژی پرۆژە فیدراڵیەکەی بایدنە

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە میدیاکانی ئەمریکا، جارێکی تر جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بایدن باسی لە دابەشبوونی عێراق بۆ سێ هەرێمی فیدراڵ کرد، مالکی لە وتاری هەفتانەیدا رەتیکردەوە.
لە وتاری هەفتانەی خۆی کە هەموو رۆژێکی ٤ شەممە پێشکەشی دەکات، سەرۆک وەزرانی کاربەرێکاری عێراق نوری مالکی داوا لە عێراقییەکان دەکات کە دژی ئەو پرۆژەیەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بوستنەوە کە دوای پێکهێانی سێ هەرێم شیعە- سونە- کورد دەکات لە عێراقدا.
مالکی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوممەتی نوێی عێراقیش هەرەشەی پێکهێانی حکومەتی زۆرینە دەکات.
 ئەمە لەکاتێکدایە کە لەو ناوەندە سیاسییەکانی عێراق رۆژ بەرۆژ ئەو دەنگانە لە زۆربووندان کە داوای فیدراڵی دەکەن بۆ سیستەمی حوکمڕانی عێراق.



PM:12:27:27/08/2014