بەهۆی تەقینەوەی غازەوە شەش ئەندامی خێزانێك گیانیان لە دەستدا


بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان شەش ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستداو سیانی تریش برینداربوون. 

رەسوڵ مەعروفی، بەرپرسی بەرگری شارستانی بۆكان رایگەیاندووە، تەرمی شەش كەس لە ژێر داروپەردووی ئەو خانووە دەرهێندراون كە شەوی رابردوو تەقییەوە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن، سێ كەسیش بریندار بوون، كە یەكێكیان لە تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆكانە.

هاوكات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆمپانیای گازی پارێزگای ورمێ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لێكۆڵینەوەیان لەو تەقینەوەیە كردووە و دەركەوتووە، هۆكاری تەقینەوەكە دزەكردنی گازی ماڵان نەبووە.



PM:02:23:13/01/2023