ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای داخستنی قومارخانەکان دەکەن

چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکەن ئەو قومارخانانەی سلێمانی دابخرێن " چونکە کاریگەری زۆر خراپی کردۆتە سەر شیرازەی کۆمەڵایەتی لە شارەکەدا ".

لە نامەیەکد کە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناردراوە، ١٣ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستە جیاوازەکان، داوای داخستنی قومارخانەکان دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە.

ماوەیەکە ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە میدیاکان و لە کۆبوونەوەکاندا داوای داخستنی ئەو قومارخانانە دەکەن، بە هۆکاری تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی ناوزەدی دەکەن.

لە چەند شوێنێکی رێگاپێدراو بە نهێنیش، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان قومارخانە چەند ساڵێکە هەیەو، بۆ هەندێکیان ناوی بەرپرسان و حیزبەکان دەهێنرێت کە لە پشت ئەو قومارخانانەوەن.


 

PM:11:16:13/01/2023