وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە راگەیەندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" تا ٢٥ی مانگ کەشوهەوای ھەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبێتەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەرۆدا ئەگەری نمە باران لە ھەندێ ناوچەی سنوری قەزای دوکان و پارێزگای کەرکوک دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە تا ٢٥ی ئەم مانگە کەشی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا ٢ تا ٣ پلە بەرزتردەبێتەوە. 

هەروەها لای خۆشیەوە دەستەی کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە: 

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانى ٠.٢ ملم

قڕگە ٠.٦ ملم

چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ

هەڵەبجە ٢٣.٠ ملم

سیروان ٢٢.٢ ملم

خورماڵ ١٨.٢ ملم

بیارە ٢٢.٠ ملم

تەویڵە ٢١.٧ ملم لەگەڵ ٥سم بەفر

چەمچەماڵ دڵۆ دڵۆپ

 زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

کەرکووک ٠.٢ ملم

خورماتوو ٤.٨ ملم

خانەقین ٢١.٤ ملم

دەربەندیخان ٢٢.٤ ملم

کەلار ١٨.٠ ملم

کفرى ١٠.٢ ملم

مەیدان ١٩.٨ ملم

حاجى ئۆمەران ٠،٨ ملم

ڕەواندز دڵۆپ دڵۆپ


AM:11:45:15/01/2023