ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێت " لە هیچ كابینەیەكی حكومەتی هەرێمدا نەزانراوە داهاتی ئیبراهیم خەلیل چەندە و بۆ كوێ دەچێت".
ئاراس محەمەد، ئەندامی سەركردایەتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیاکانی فەرمی یەکێتی رایگەیاندووە "له هیچ كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌زانراوه داهاتی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل چه‌نده و بۆ كوێ ده‌چێت و بۆ ناگه‌ڕ‌ێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی”.
هەروەها دەشڵێت "جگه له‌وه‌ی له‌ئێستادا پارتی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریادا چه‌ندین خاڵی سنووری ناڕ‌ه‌سمی دروستكردووه، كه بڕ‌ێكی زۆر نه‌وتی لێ هاورده ده‌كات و پاشان به‌نرخێكی گران ده‌یفرۆشێته‌وه، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژەی پێدا".
" ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات و رێگری هه‌یه، به حزبه‌كه‌ی بڵێت رێگری لێنه‌كه‌ن و له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه كه گه‌وره‌ترین خاڵی سنوورییه له نێوان عیراق و سوریا و توركیا چاكسازی ده‌ستپێبكات و داهاته‌كه‌ی ئاشكرابكات و بینێرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی”. ( ئەندام سەرکردایەتییەکەی یەکێتی دەڵێت ).