نیچێرڤان بارزانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ‏كوردستان( ماوە بەەسەرچوو ) لە هەولێر لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ‏رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ‏نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن. 
 
ئەشەو دووشه‌ممه‌ ١٦ ی کانوونی دووەم، نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی له‌ برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ‏رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا كرد كه‌ به‌ یاوه‌ریی شاندێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی ‏سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان کرد. 
 
لە رراگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە " دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی ‏كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دۆخی ‏نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ كرد".

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مه‌كگۆرک به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریكای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و خواستی ‏وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنی هاریكاریی ‏هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بواری وزه‌ و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.  

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا ئامۆس هۆكستاین، نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ژێرخانی ‏جیهانی و ئاسایشی وزه‌ و ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاماده‌ی بوون.


AM:12:56:17/01/2023