لێدوانێكی گرنگ لە پارتییەوە سەبارەت بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ یەكێتی


سەركردەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی كۆدەبنەوە و چارەسەری كێشەكان دەكەن.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (كوردستان24)ی نزیك لە مەسرور بارزانی راگەیاندووە، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە و كێشەكان چارەسەر دەكەن.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، میرانی روونیكردۆتەوە "پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبوڵ ناكرێت، ئەوەی سەرۆك بارزانی دەیڵێت ئەوە دەكەین".

لێدوانی ئەو سەركردە باڵایەی پارتی لە كاتێكدایە دوای راگەیەنراوەكەی رۆژانی رابردووی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) گرژی زیاتری تێكەوت.



PM:08:50:17/01/2023