بڕیارە دەروازەیەکی نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێتەوە کە بەشێکى زۆر لە کارەکانى تەواو کراون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار لە سنوری شارۆچکەى مێرگەسور بە سایتی رۆژنیوزی راگەیاند" بەم نزیکانە دەروازەیەکى نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێتەوە کە دەکەوێتە سەر سنوری باشور و باکوری کوردستان لەو دیو شارەدێی رووبارۆک و لە دیوی باشور گوندی زێتێ شێروان مهزن هەیە".
دەشڵێت" دەروازەکە بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو کراون، بەڵام کارێکى زۆری قاچاخی تێدا دەکرێت و هیچ چاودێری و کۆنترۆڵێک بەسەر دەروازەکەوە نییە".