پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمەڵكوژی ئێزییدیەكانی بە جینۆساید ناساند


پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی كۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، كۆمەڵكوژییەكە بە جینۆساید ناسێندرا. 
 
لە دانیشتنەكەدا میر حازم تەحسین بەگ، میری كوردانی ئێزدیش ئامادەبوو، ئانالینا بێربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سێ تویتدا  نووسیویەتی "سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێكی ئێزدیم لە باكوری عێراق بینی: رفێندرابوون، كۆیلە كرابوون، دەستدرێژییان كرابووە سەر. ئازارەكانیان بەرم نادەن".

ئەو وەزیرە روونیكردۆتەوە "ئێمە دەزانین هیچ بڕیارێكی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەكانی ئەوان بنەبڕ بكات، بەڵام من بڕوایەكی قوڵم بەوە هەیە كە ئەم بڕیارە جیاوازییەك دروست دەكات، هەنگاوێكی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەكان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان."

هاوینی ساڵی 2014 رێكخراوی داعش دەستی بەسەر ناوچەی شنگال شوێنی ئێزیدییەكاندا گرت و بە هەزاران ئافرەتی بردون و چەندین كەسیشی لێ كوشتن.



PM:04:04:19/01/2023