سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرای کرد کەی مباپێ پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

پێگەی دیفێنسا سەنتراڵی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید، کاتی چوونی مباپێ لە یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات.


سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات، مباپێ بە ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتی فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە تا دەستپێکردنی یارییە ئۆڵۆمپیەکانی پاریس لە ساڵی 2024 مباپێ لە پاریس سان جێرمان نامێنێتەوە.

 هەروەها یاریزانەکە بە سەرۆکی فەڕەنسای وتووە وەرزی داهاتوو یان وەرزی 2024 یانەی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و روو لە یانەیەکی تر دەکات.

گرێبەستەکەی هێرشبەرە فەرەنسییەکە نزیکەی چارەکێک لە بودجەی پاریس سانجێرمان پێکدەهێنێت، کە کۆی گشتی بەهای گرێبەستەکەی 630 ملیۆن یۆرۆیە لە ماوەی 3 وەرزداو تا هاوینی2025دەخایەنێت.

 • مباپێ مانگانە مووچەی 6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت کە دەکاتە 72 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.

 • یاریزانەکە "بۆنوسی گرێبەستکردن" بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، کە بە 3 قیست دەدرێت.

 • هەروەها مباپێ "پاداشتی دڵسۆزی" بە بڕی 240 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، کە دابەشکراوە لەنێوان هاوینی 2023 (70 ملیۆن)، هاوینی 2024 (80 ملیۆن) و هاوینی 2025 (90 ملیۆن).



PM:05:28:19/01/2023