تۆمەتبارانی رووداوەكەی شارۆچكەی نوسەیبین لە باكوری كوردستان دانیان بە كارەكەیاندا ناوە و وتویانە بەمەبەستی "دزیكردن" كارەكەیان ئەنجامداوە.
بەشێك لە میدیاكانی توركیا رایانگەیاند، شەش تۆمەتبار لەسەر رووداوی كوشتنی پێنح هاوڵاتییەكەی شاری دهۆك دەستگیركراون و تۆمەتبارەكان دانیان بەوەدا ناوە كە بۆ "دزیكردن" ئەو كارەیان كردووە.
هەر بەپێی میدیا توركییەكان "دوو لە تۆمەتبارەكان بەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەدا رۆیشتوون كە لەسەر ڕێگای نوسەیبین- ماردین ماوەتەوە، دوو كەسی دیكەش لە دەروازەی نوسەیبین ئۆتۆمبێلەكەیان راگرتووە و تەقەیان كردووە بۆ كوشتنی كەسانی ناو ئۆتۆمبێلەكە."