ئاسایشی سلێمانی باندێكی حەوت كەسییان دەستگیركرد



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، باندێكی حەوت كەسییان دەستگیر كردووە كە بە جلوبەرگی سەربازی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكسیان دزیوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس دزراوە و دوای بەدواداچوونەكان 21ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق باندە حەوت كەسییەكەیان دەستگیركردووە.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو باندە حەوت كەسییە لە كاتی ئەنجامدانی دزییەكەدا جلوبەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەكیان بەكارهێناوە.
 
هەروەها وتویەتی، باندەكە پێشتر چەند تاوانێكی دیكەیان كردووە، جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەكە، هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە و شاردنەوەی لە گەراجێكدا.



PM:05:17:23/01/2023