رێگای سەرەکی نێوان تاسلوجە- سلێمانی دادەخرێت


شارەوانی سلێمانی، بەهۆی کارکردن تێیدا؛ لە سبەینێوە شەقامی سەرەکی هاتن لە تاسلوجەوە بەرەو سلێمانی تاوەکو یەکتربڕی باخی بەختیاری دادەخات.

لە راگەیاندنێکدا شارەوانی سلێمانی، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە لە سبەینێ سێشەممە، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانییەوە شەقامی سەرەکی تاسڵوجە- سلێمانی بە ئاراستەی هاتن بەرەو ناوشار، بەهۆی کارکردن لە یەکتربڕی باخی بەختیاری دادەخرێت.

هەروەها هاتووشە، شەقامێکی لاوەکی لە تەنیشت شەقامە سەرەکییەکەوە هەیە و هاوڵاتیان دەتوانن بۆ هاتوچۆ بەکاریبهێنن.



PM:08:09:23/01/2023