کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" سبەی شەو بەفر و بارانێکی کەم بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند" لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای ساردی ئێران لەسەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و بوونی کەمێک شێ درەنگانی سبەی شەو تا کاتی خۆرھەڵاتن لە رۆژی ھەینیدا ٢٧-١-٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری بارینی باران و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرێژەی ١ تا ٢سم لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لە ناوچە نزمەکانی سنورەکەدا، هەروەها بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما لە سەنتەری شاری سلێمانی و بەرزایەکانی ناوچەکە ئەگەری پروشە بەفر هەیە.