سلێمانی.. لە ئارایشتگایەکدا دوعاو فاڵکردن کراوە


لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامییەتی سلێمانی لە گەڕەکی کوردستان لە سلێمانی ئارایشتگایەک دادەخات لە دوعا و نوشتەو فاڵکردنی بۆ ژنان کردووە.

لە راگەیاندنێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاشکرای دەکات بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لەگەڕەکی کوردسات دادەخرێت.

وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " بەفەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردوە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنەکەی دووعا و نوشتەکانی کردوە دەستگیرکراون".

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەک نوشتە و دووعای تێدا دەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.

هەروەها ژمارەیە مۆبایلی ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧بڵاوکراوەتەوە، کە لە کاتی هەبونی گومان لە شوێنکارێک یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان.



PM:04:06:25/01/2023