"بیڵد" وردەکاری شۆککەر لەبارەی پێکانەکەی مانوێل نۆیەر ئاشکرا دەکات

 ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی وردەکاریی شۆککەری ئاشکرا کرد سەبارەت بەو پێکانەی کە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵدا تووشی بووە، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

 ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە برینەکەی مانوێل نۆیەر (٣٦ ساڵ) زۆر سەختە، بەو پێیەی دوای کەوتنە خوارەوەی پێیەکەی خوێنی زۆری لێدەهات، ئەمەش هەڕەشەی لەدەستدانی لێدەکرا بەهۆی بڕینی قاچییەوە.

  ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێڵاوی سکەیت پێی نۆیەری لە چارەنووسێکی زۆر خراپ ڕزگارکرد، چونکە پێڵاوەکە سەرکەوتوو بوو لە سەقامگیرکردنی سەرەڕای خوێنبەربوونی توند. بەبێ پێڵاوی سکەیت پێی خۆی لەدەست دەدا."

  لە کۆتاییدا وتی: "بوونی هێلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری کە لە نزیک ناوچەی ڕووداوەکە دەفڕی، بووە هۆی دابینکردنی خێرای فریاگوزاری سەرەتایی بۆ نۆیەر، کە ڕێگری لە توندبوونەوەی برینەکەی کرد."


PM:07:54:25/01/2023