وادەی كۆتایی هاتنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكراكرا


بەرپرسێكی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوو تا سێ مانگی داهاتوو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كۆتایی دێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا رایگەیاند، بانكی ناوەندی بە تەنها لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرپرس نییە، بەڵكو ئەوە بابەتی گفتوگۆی نیوان حكومەت و بانكی ناوەندییە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە "دوو بۆ سێ مانگ بەسە تا تەنگەژەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دەرەنجامەكانی كەم بكەنەوە. سیناریۆی یەكەمیش بۆ چارەسەر ئەوەیە كە پارێزگاری لە نرخێكی پەسەندكراو و جێگیربكرێت كە نزیك بێت لە نرخی رەسمییەوە."





PM:02:20:27/01/2023