بانكی ناوەندی پلانی بۆ رێگری زیاتر لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خستۆتەڕوو


عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختی لە سیاسەتێكی نوێ و میكانیزمێكی جددی بۆ دەرچون لە بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كردۆتەوە.

ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایانگەیاندووە، لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆبونەتەوە بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی دابەزینی بەردەوامی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كە ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر ڕەوشی ئابوری هاوڵاتیان هەیە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، باسیان لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی كاریگەر كردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارە و قاچاخی دراو، هەروەها گرتنەبەری ڕێگەی پێویست و كاریگەر بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختی لەسەر پەسەندكردن و جێبەجێكردنی سیاسەتێكی نوێ لەلایەن بانكی ناوەندی و پەرەپێدانی میكانیزمی جددی بۆ دەرچون لەم دۆخە چەقبەستوەی ئێستای وڵات كردۆتەوە.



PM:03:26:27/01/2023