به‌په‌له‌.. له‌ زوومار پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشره‌ویدایه‌

نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 29 ی ئاب له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی زومار پێشڕه‌وی کرد، تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ هیزی پێشمه‌رگه‌وه‌ به سپی میدیای راگه‌یاند که‌ نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌چه‌ندین لاوه‌ له‌ ناوچه‌ی زومار ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هێرشکردن.
سه‌رچاوه‌که‌ی وتی " ناو به‌ناو فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا بۆردومانی بنکه‌کانی داعش ده‌که‌ن له‌ ناوچه‌که‌".
هێرشه‌که‌ به‌ ئاراسته‌ی کلگاى بەرزانا و عين فرس له ناحيەى زوماره‌ 



PM:02:59:29/08/2014