سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سودانی داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هاوڵاتیانی عێراق كرد دۆلار نەكڕن، چونكە نرخەكەی دەگەڕێننەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی.

محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، حكومەت لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی دۆلار بۆ نرخی فەرمی و لەئێستاشدا دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگان و خاوەنكارەكان بەردەستە كە بەشێوەیەكی شەرعی بازرگانی دەكەن.

سودانی ئاماژەی بەوەكردوە، دیناری عێراقی "بەهێزترە" لە دۆلار، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات دۆلار نەكڕن، چونكە حكومەت نرخەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی.



PM:07:06:31/01/2023