نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت".
جینین پلاسخارت نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە وتارێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لە دواین بەرەوپێشچونەکانی عێراق کرد و ڕایگەیاند" پێشکەوتنی بەرچاو لە کارەکانی حکومەتی ئێستا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا هەیە و پێویستە چاکسازی دارایی و ئابوری لە عێراق بکرێت و سەرچاوەکانی داهات فرەچەشن بکرێت".
وتیشی" ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه بۆئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی گونجاو له نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر كێشه كه‌ڵه‌كه بوه‌كان بێته ئاراوه".
بلاسخارت ڕاشیگەیاند" كێشه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌ت ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه و دەبێت ناکۆکییەکانیان وەلا بنێنن و بەردەوام بن لە گفتوگۆکردن".
پلاسخارت لە بەشێکی تری وتارەکەیدا داواشی کرد عێراق بە خێرای پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ پەسەند بکات.
جینین بلاسخارت دەربارەی بارودۆخی عێراق وتی" ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی پێویست نه‌نرێت، دۆخی عێراق خراپتر ده‌بێت".