وێنە: خۆپیشاندانی گەورە دژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڕێوەچوو


ئەمڕۆ لەشاری بەغدا، خۆپیشاندانی گەورەی هاوڵاتیان لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەرانی بەغدا داوایان لە حكومەتی عێراق دەكرد لە زووترین كاتدا نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی بگەڕێندرێتەوە.

خۆپیشاندانەكە لەلایەن گروپی (تشرینییەكان)ەوە سەرپەرشتی كرا و لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا سەدان خۆپیشاندەر كۆبونەتەوە و داوا دەكەن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێنرێت.

هاوكات لە نەجەف و كەربەلاش هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق و، بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار، داوایانكرد پەرلەمان بەپەلە كۆببێتەوە و كێشەكە چارەسەر بكات.

هەروەها خۆپیشاندەران بە بەرپرسان و حكومەت دەڵێن، "لە شۆڕشی برسییەكان بترسن و نرخی دۆلار داببەزێنن كە بارقورسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردوە".






PM:05:13:03/02/2023