پەروەردە بڕە پارەیەكی زۆر بۆ تووشبووانی شێرپەنجە كۆدەكاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی زیاتر لە 222 ملیۆن دینار و 601 دۆلاریان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی توشبوو بە شێرپەنجە كۆكردۆتەوە.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی تووشبووانی شێرپەنجەیە، لەو بارەیەوە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاندووە، زیاتر لە 222 ملیۆن دینار و 601 دۆلاریان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانی توشبوو بە شێرپەنجە كۆكردۆتەوە، ئەوەش ە كاتێكدایە پەروەردەی سلێمانی خاوەنی هەزار و 406 خوێندنگا، 374 هەزار و 328 خوێندكار و 39 هەزار و 765 مامۆستا و فەرمانبەرە.
 
بەپێی ئامارێك كە پەروەردەی سلێمانی كۆیكردۆتەوە 164 مامۆستا، 53 فەرمانبەر و 152 خوێندكار تووشبووی نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی شێرپەنجەن.



PM:02:12:04/02/2023