ئەو بڕە دۆلارە ئاشكرا دەكرێت كە رۆژانە بە "نایاسایی" دەبرێتە دەرەوە


پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژانە (80 تا100) ملیۆن دۆلار لە هەرێمی كوردستانەوە دەبردرێتە دەرەوەی وڵات.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی مانگێكە زۆر بەوردی و بە مەیدانی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی كردوە لەسەر مەترسیداری بردنە دەرەوەی دۆلار لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ وڵاتان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ نمونە لە سلێمانی بانكی شەرقولئەوسەت دۆكیۆمێنتی ساختەی دەكرد، دەیوت بەبڕی 100 ملیۆن دۆلار سەلاجە دەهێنم، كەچی نەشیدەهێنا، دۆكیۆمێنتەكان دروست دەكران و بەو شێوەیە پارەكە دەبردرایە دەرەوە، بەجۆرێكە ئێستا یەك ملیۆن سەلاجە داخڵ كراوە، هەر سەلاجەیەك بە چوار ملیۆن دۆلار بووە، ئەمریكیەكان بەبانكی ناوەندی عێراقیان وتوە، مەنتق رێگە بەمە نادات یەك ملیۆن سەلاجە و هەریەكەی بە چوار هەزار دۆلار هاوردە كرابێت".

ئەو پەرلەمانتارە وتی "ئێستا 80 تا100 ملیۆن دۆلار دەڕوات بۆ ئەو وڵاتانە، ئەمەش بەشێكی پارەی باشوری عێراقە، بۆ هەر 10 هەزار دۆلارێك پارەی عمولەی گواستنەوە بۆ توركیا 32 دۆلار وەردەگیرێت، بەڵام لە توركیاوە بۆ ئیمارات هیچ پارەیەك وەرناگیرێت".



PM:06:58:05/02/2023