بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، ئەستێرەی پێشووی تیمەکانی ئەلفەیسەلی، جەزیرە و ئەلوەحدات، نادر جۆخادەری سوری، لە بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە یاوەری تاجی کوڕی گیانی لەدەستدا.
جۆخادار لە یاریگاکانی ئوردن درەوشابووەوە، و وەک یەکێک لە دیارترین هێرشبەرەکان لە جێپەنجەی خۆی تۆمارکردبوو، بەتایبەتی لەو ماوەیەی کە نوێنەرایەتی یانەی فەیسەلی دەکرد.
ناوچەکە شاهیدی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بوو لە تورکیا و باکوری سوریا کە بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و بریندار بوون، هاوکات تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگری شارستانیش بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەرهێنانی سەدان کەس لە ژێر داروپەردووەکان.
بومەلەرزەکە ٧.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان باڵەخانە وێران بووە و دانیشتووانی ئوردن، فەلەستین، میسر، لوبنان و قوبرس هەستیان پێکردووە.