ستایشی قەرەیلان دەكات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: لێدوانی (جمیل بایك) سوكایه‌تییه به پێشمه‌رگه
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ستایشی لێدوانی موراد قه‌ریلان یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه و هاوكات جارێكی دیكه ره‌خنه له لێدوانه‌كانی جه‌میل بایك گرتووه و سه‌باره‌ت به لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی لێدوان و شێوازی بڵاو كردنه‌وه‌یان گرتووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی
یاسایی وه‌زاره‌ت ئێمه‌ی به‌رپرسیار كردووه كه ده‌نگ و ره‌نگی وه‌زاره‌تین بۆ ناو وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و میداكان له ئێستاشدا من وه‌كو وته‌بێژی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ میدیایا ئه‌دوێم. لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم له‌چه‌ند خاڵێكدا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌مه رایگشتی:
1- به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه سوپاسی زۆر بێ پایانمان بۆ هه‌ڵوێستی به‌ڕێز (مراد قه‌ره‌یلان) و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی رێز له پێشمه‌رگه ده‌گرن و خۆشه‌ویستیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم پێش چاو ده‌گرن و ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌نرخێنین.
2- هه‌موو ده‌زانین ئه‌ركی په‌رله‌مان یاسا دانان و چاودێری كردنه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ڕێز پێویسته له‌یادی نه‌چێت به‌ده‌نگی گه‌ل و له ناویشیاندا پێشمه‌رگه به‌دی هێنه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان و پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان و كه‌سوكاریان هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه پێشمه‌رگه چاوه‌ڕوانه ئه‌گه‌ر ستایشی ناكه‌ن برینداری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان تاری په‌رله‌مانی به‌ڕێز تێبینییه‌كی هه‌یه رێكاری یاسایی و ئسوڵی هه‌یه نه‌ك له رێگای میدیاكانه‌وه پشتگیری له لێدوانێكی پر سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه بكرێت.
3- لێدوانی (جمیل بایك) سه‌ر له‌به‌ری سوكایه‌تییه به پێشمه‌رگه، له كاتێكدایه ئه‌ستێره‌ی به‌ختی پێشمه‌رگه له‌هه‌موو كات دره‌وشاوه‌تره له‌سه‌ر ئاسته نێوده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ناوخۆش، هیچ پێویستی به لێكدانه‌وه نییه (بایك)و هاوبیره‌كانی به ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی هه‌نگاو ده‌نێن.
4- پێویسته جیاوازی بكرێت له‌نێوان ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ماندو نه‌ناس و فه‌رمانده‌ی قاره‌مان، كه له‌ساته وه‌ختی هێرشی تیرۆریستان تا ئێستا ماڵ و منداڵی خۆیان نه‌بینیوه‌و سه‌نگه‌ر بوه‌ته هه‌موو شتێكیان پێویسته جودایی بكرێت له‌مابه‌ینی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی جگه له‌به‌خشینی خوێن و ئاره‌قه به شه‌ونخونی له‌سنگه‌ردا ساته‌كانی ژیانی ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وڵات بپارێزیت له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كی نابه‌رپرس دا نابێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤانه بگشتینرێت به‌سه‌ر ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی.
5- پێویسته لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه، ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تدا.
عه‌مید هه‌ڵگورد مه‌لا عه‌لی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی
PM:04:14:30/08/2014