دوای داخستنی بەهۆی بەفربارینەوە، دەروازەی حاجی ئۆمەران کە دەکەوێتە پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئێران کرایەوە.
دەروازەی فەرمی حاجی ئۆمەران لە ئاگاداریینامەیەکدا رایگەیاند "جموجولی بازرگانی و هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی و بەردەوامە".
هەروەها هاتووشە" هەموو گۆرەپان و رێگاکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوە و هیچ کۆسپ و گرفتێک نییە لە بەردەم پرۆسەی بازرگانی و گەشتیاری و کارمەندانی هەموو فەرمانگەکان بە بەردەوامی و بە شەو و رۆژ و لە کاتە سەختەکان دا بە بەردەوامی لە ئەرک دان".
دوێنێ بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە هەولێر و باشماخ لە سلێمانی داخران.