نرخی ئەمشەوی دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر و بەغدا


دوای دوو مانگ لەبەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ چوار شەممە رۆژی دابەزینی نرخی دۆلار بوو لەسەرتاسەری عێراقدا، بەڵام نرخەکان لە بە‌غداو هەولێر جیاوازبوون .

لە ئێستادا ئەمشەو چوار شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بۆرسەی بەغدا بە ١٤٧ هەزارو ٨٠٠ دینارە، لە بۆرسەی هەولێر بە ١٥٠ هەزارو ٧٠٠ دینارە.

ئەم نرخانە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق فەرمانێکی بۆ سەرجەم بانکە مۆڵەتدارەکان گشتاند و پێیاراگەیاندن کە دەبێت ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار بفرۆشن.

هەروەها بانکی ناوەنی ئاستی فرۆشتنی دۆلاری بەرزکردەوەو، لە ٨١ ملیۆنی دوێنێوە بۆ ٨٩ ملیۆن دۆلار، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٢٧ ملیۆن و ٩٣٨ هەزار و ٦٨٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٦١ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار و ٦٢٩ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.



PM:10:34:08/02/2023