بانکی رافیدەین لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بانكی رافیدەینی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە فڕۆکەخانەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە (١٣٢) هەزار دینار دەبێت". 
 
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند" لە ئەمڕۆوە نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق دەفرۆشرێت".

هەر لە بڵاوکراوەکەدا بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٠٠ دۆلار بە (١٣٢) هەزار دینار دیاریكراوە و ئەو كەسانەشی گەشت دەكەن دەتوانن تا حەوت هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق وەربگرن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، هەروەها بڕیاریدا ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی بخاتە بازاڕەكانەوە.


PM:02:02:10/02/2023